کەلار: کچێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک گیانی لەدەستدا
ھەواڵ
2024/03/03 , بینین : 532

 

* نەوژین

لە ناحیەی رزگاریی لە قەزای کەلار، کچە فێرخوازێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک گیانی لەدەست دا، پۆلیسی دەڵێت: کەسوکارەکەی وتویانە: “خۆی کوشتوە“، بۆ بەدواداچونی زیاتر پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەرهۆکار و چۆنێتی روداوەکە کراوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردوەتەوە: بەیانی ئەمڕۆ (٣ـی ئادار) تەرمی کچە فێرخوازێک  بەناوی (د. ا. ع) تەمەن ١٤ ساڵ، هێنراوە پزشکی دادی کەلار کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەوە گیانی لەدەستدابو.

ئاشکرایشیکردوە: کەسوکارەکەی لەکاتی ئیفادەدا وتویانە: کچەکە لەگەڵ دایکی لەماڵەوە بوە، بەیانی ئەمڕۆ بەدەمانچەکەی باوکی کەخانەنشینی پێشمەرگەیە فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و لەئەنجام دا گیانی لەدەست داوە.

رونیشیکردوەتەوە: لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەرهۆکار و چۆنێتی روداوەکە کراوەتەوە و پۆلیس چونەتە شوێنی روداوەکە، دەست بەسەر دەمانچە و موبایل و ئایپادی ناوبراودا گیراوە و پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.
 

زۆرترین بینراوەکان