بۆ یەکەمجار ژنێکی کوردی دانیشتوی شاری ورمێ دەبێتە پارلەمانتاری ئێران
ھەواڵ
2024/03/02 , بینین : 503

 

* نەوژین

شەهێن جەهانگیری، کە ژنێکی کوردی دانیشتوی شاری ورمێیە، دەبێتە پارلەمانتار لە پارلەمانی ئێران.

ماڵپەڕی ئێرنا بڵاویکردوەتەوە: بەگوێرەی راگەیاندنی بارەگای هەڵبژاردنی ئازەربایجانی رۆژئاوا، ژنێکی کوردی دانیشتوی شاری ورمێ بەناوی شەهێن جەهانگیری، (١١٧ هەزار و ٧٨٦) دەنگی بەدەستهێناوە و بەو پێیەش کورسیەکی لە پارلەمانی ئێران مسۆگەرکردوە.

دەشڵێت: شەهێن دوەم زۆرترین دەنگی لەکۆی هەمو کاندیدەکانی شارەکە بەدەستهێناوە.

دوێنێ هەینی (١ـی ئادار)، دوانزه‌یه‌مین خولی هه‌ڵبژاردنی پا‌رله‌مانی ئێران بەڕێوەچو، ٦١ ملیۆن كەس مافی دەنگدانیان هەبو، کە لەو ژمارەیە (٣٠ ملیۆن و ٢٢٧ هه‌زار و ١٦٥)ـیان ژن بون.

زۆرترین بینراوەکان