هەولێر: تێزاب بە ژنێک دا دەکرێت
ھەواڵ
2024/01/13 , بینین : 545

 

* نەوژین

لە هەولێر تێزاب بە ژنێک دا دەکرێت و بەهۆیەوە (٢٠٪)ـی جەستەی دەسوتێت، لەسەر روداوەکەش هیچ کەس دەستگیرنەکراوە.

دوێنێ (١٣ـی کانونی دوەم) ژنێکی دانیشتوی شاری هەولێر لەبەر دەرگای ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی فەرمانبەران لەلایەن کەسێکەوە تێزابی بەسەرداکرا و بەهۆیەوە بەشێکی جەستەی سوتاوە.

بەپێی زانیاریەکانی نەوژین، تێزابەکە کراوەتە دەموچاوی ژنەکە دا و لەگەڵ دەموچاوی دا بەر بەشێک لە سنگیشی کەوتوە و بەوهۆیەوە جەستەی بەرێژەی (٢٠٪) سوتاوە، هەروەک لە ئێستا دا لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنە و تەندروستی جێگیرە.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ماوەیەکە ژنەکە لەگەڵ هاوسەرەکەی کێشەی خێزانیان هەیە، بەڵام تائێستا نازانرێت ئەم روداوە پەیوەندی بەو کێشانەوە هەبێت یان نا و لەسەر روداوەکەش هێشتا هیچ کەس دەستگیرنەکراوە.

زۆرترین بینراوەکان