نیاز عەبدوڵڵا خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی رۆژنامەوانی وەرگرت
ھەواڵ
2023/11/18 , بینین : 629

 

* نەوژین

خانمە رۆژنامەنوسی کورد: نیاز عەبدوڵڵا، خەڵاتی نێودەوڵەتی ئازادی رۆژنامەوانی بۆ ساڵی ٢٠٢٢ پێبەخشرا.

خەڵاتەکە لەلایەن كۆمیتەی پاراستنی رۆژنامەنووسان CPJ دابیندەکرێت و ساڵانە دەبەخشرێت بەو رۆژنامەنوسە سەربەخۆیانەی پابەندن بە راپۆرتکردنی سەربەخۆ بەرامبەر ئاڵەنگاری بێئەندازەی وەک: سەرکوتکردنی حکومەت، دەستدرێژی و زیندانیکردن.

نیاز، ساڵی رابردو بو بو بە براوەی خەڵاتەکە، بەڵام بەهۆی ئەوەی نەیتوانیبو سەفەری ئەمریکا بکات، ئەمساڵ خەڵاتەکەی وەرگرت.

لەبارەی خەڵاتەکە ئەو خانمە رۆژنامەنوسە، دەڵێت: خەڵاتەكە پێشكەش بە چوار سیمبولی ئازادیخوازی كوردستان، كە بریتین لە: زیندانیانی بادینان، ژینا ئەمینی، سەڵاحەددین دەمیرتاش و مەزڵوم عەبدی، دەکەم.

دەشڵێت: سەختی و ئاڵنگارییەكانی بەردەم كاری رۆژنامەوانی هەرچەند زۆریش بن، دەكرێت وەربگێڕدڕێن بۆ ئازایەتی و بەردەوامی كاری زیاتر، بۆیە هەمو كۆڵنەدان و تێكۆشانێكی بەردەوام لەپێناو پاراستنی ئازادی رۆژنامەوانی و بنەماكانی دیموكراسی، بەرهەمدار دەبێت و دەكرێت ببێتە هۆی دروستكردنی گۆڕانكاری.

زۆرترین بینراوەکان