ژنێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی هاتوچۆی هەرێم
ھەواڵ
2023/09/03 , بینین : 608

 

* نەوژین

وەزارەتی ناوخۆ کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیەکی نوێی سەر بە وەزارەتەکەی رادەگەیەنێت و یەکەم بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکەش ژنێک دەبێت.

ئەمڕۆ (٣ـی ئەیلول)، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی هاتوچۆ دامەزرێندرا، لەگەڵ کردنەوەی دا پۆستی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکە بە ئەندازیار: دیلان عەبدوڵڵا، سپێردرا

لەبارەی هۆکاری راسپاردنی ئەندازیار: دیلان بۆ ئەو پۆستە، وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاندوە: دیلان، یەکێک لە خانمە سەرکەوتوەکانی وەزارەتی ناوخۆ، لە ماوەی رابردو بە باشی کارەکانی خۆی راپەڕاندوە و لەگەڵ تیمەکانی ئەندازەی هاتوچۆی هەولێر رۆڵی بەرچاوی لە هێڵکاری و بۆیاغکردنی شەقامەکانی هەولێر هەبوە.

کاری بەڕێوەبەرایەتیەکە بریتیدەبێت لە: سەرپەرشتیکردنی هێڵکاری و بۆیاغی شەقامەکان و تەواوی بابەتەکانی نێو ئەندازەی هاتوچۆ لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان.

زۆرترین بینراوەکان