رێکخراێکی نێودەوڵەتی'‏CPT‏': سەرسامین بەم خانمە کوردە
ھەواڵ
2021/03/09 , بینین : 665
 
* نەوژین
 
 
رێکخراێکی نێودەوڵەتی'‏CPT‏' سەرسامی خۆی دەدەبڕێت بە بەهێزی 'روگەش جەبار'ی هاوژینی شێروان شێروانی، لە رۆژی ٨ مارسدا پیرۆزبای تایبەتیان ‏ئاڕاستە کرد.
 
 
رێکخراوەکە لە بەیانامەیەکی فەرمیدا رایگەیاند: ”لە رۆژی ٨ی مارسدا، رۆژی جیھانی خانمان، پیرۆزبایی لە تەواوی ژنانی دنیا بەگشتی و خاتو روگەش ‏جەباری بە تایبەتی دەکەین“‏‎.‎
 
 
روگەش جەباری دایکی چوار منداڵە، شێروانی هاوسەری لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی (٢٠٢٠)دا رفێندرا و دادگا بەهۆی کار و ‏چالاکییەکانییەوە سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند. ‏
 
 
رێکخراێکی نێودەوڵەتی'‏CPT‏' لە بارەی بەهێزی ئەو خانمەوە دەڵێت: ”روگەش ھاوشان لەگەڵ ھاوژینەکەیدا لە پێناو ئازادی و دادپەوەریدا، بە ‏ئاشتیانە تێکۆشاوە، ئەو ھەمو رۆژێک چاوەڕێی پەیوەندی تەلەفونی شێروان دەکات لە زیندانەوە، ئێمە لە رێکخراوی‎ CPT ‎سەرسامین بەم خانمە کوردە، ‏لەگەڵ ئەوەشدا بەردەوام دەبین لە پشتگیریکردنتان‎“‎.
 
 
رێکخراوەکە کار بۆ ئازادی رۆژنامەوانی و پێکەوەژیان و مافی ژنان دەکات لە ساڵی (٢٠٠٦) کارەکانی لە هەرێمی کوردستان دەست پێکردوە.
 
زۆرترین بینراوەکان