مانگی رابردو یەک ژن لە هەرێم کوژراوە
ھەواڵ
2021/02/28 , بینین : 665
 
* نەوژین
 
 
مانگی رابردو لە سەرجەم شارەکانی هەرێم یەک ژن  کوژراوە، ئەمە لە کاتێکدایە ١٩ حاڵەتی خۆکوشتن و خۆسوتاندنی ژنان هەبوە، هاوکات لە ‏نوسینگەکانی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی نزیکەی ١٠٠٠ سکاڵا تۆمارکراوە.‏
 
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، ئامارەکانی مانگی کانونی دوەمی ئەم ‏ساڵی بڵاوکردەوە، کە تێێدا ٧ ژن خۆیان کوشتوە،  یەک ژن کوژراوە لەگەڵ ١٢ حاڵەتی سوتاندن و خۆسوتاندن، ‏بەشێوەیەک لە حاڵەتانە ٩ کەیسیان لە پارێزگای دهۆک بوە.‏
 
 
هەر بە گوێرەی ئامارەکە پێنج حاڵەتی توندوتیژی سێکسی لەو مانگەدا تۆمارکراوە، کۆی گشتی سکاڵاکانیش ٩٦٦ سکاڵابوە.
 

 

 

 

زۆرترین بینراوەکان