داوادەکرێت پەرلەمان ئەو مادە یاسایانە هەمواربکاتەوە کە تایبەتن بە ‏دەستدرێژی سێکسی
ھەواڵ
2021/02/25 , بینین : 671
 
* نەوژین
 
بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی داوادەکات پەرلەمان ئەو بڕگە و مادە یاسایانە هەمواربکاتەوە کە ژنانن دەکاتە قوربانی گێچەڵ و ‏دەستدرێژی سێکسی.‏
 
 
لە ماڵپەڕی فەرمی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی خێزان و ئافرەتان لەبارەی چۆنیەتی سکاڵاکردنی ژنان و کچان لەو حاڵەتانەی گێچەڵ ‏یان دەستدرێژی سێکسیان دەکرێتەسەر رایدەگەیەنێت: دەبێت بەخێرایی بەڵگەی تاوانەکە کۆبکەنەوە، ئەگەر کرداری سێکسی ئەنجامدراوە پێویستە ژنان ‏لەماوەی ٧٢ کاتژمێر پەیوەندی بە نوسینگەکانمانەوە بکەن، بۆ ئەوەی لە پزیشکی داد پشکنینیان بۆ بکرێت و کاری پێویستیان بۆ بکرێت بەمەبەستی ‏پاراستنی بەڵگە پێویستەکان.‏
 
 
ئاماژەیان بەوەشکردوە، زۆرجار ژنان دەبنە قوربانی بەهۆی ئەوەی بەڵگەی پێویست کۆناکەنەوە یان بەردەست ناکەوێت کە تایبەت بێت بە روداوەکە، ئەمە ‏لە کاتێکدایە بەپێی یاسای سزادانی عێراقی تۆمەتبار بۆ ئەوەی سزا بدرێت بەڵگە پێویستە و یاساکە داوای بەڵگە دەکات لەسەر تاوانەکە، لەوڕوەوە ‏پێویستە پەرلەمانی کوردستان هەمواری ئەو بڕگە و ماددە پەیوەندارانە بکات کە وادەکات ژنان ببنە قوربانی‎.‎
 
زۆرترین بینراوەکان