کچێک پێش رۆژی هاوسەرگیریەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
ھەواڵ
2021/02/15 , بینین : 653
 
* نەوژین
 
کچێکی تەمەن ١٩ ساڵ لە گوندێکی ناحیەیی دارەتو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، بەڕێوبەری ناحیەکەش دەڵیت: کچەکە ‏دەستگیرانداربوەو بەرەزامەندی خۆی هاوسەرگیری کردوە.‏
 
 
بەشار محەمەد، بەڕێوبەری ناحیەیی دارەتو لە پارێزگای دهۆک، رایگەیاند: کاتژمێر ١١ ئەمڕۆ، لە گوندی قادیسی گەورە، کچێک بەناوی  ‏پەروین شەوكەت، تەمەن ١٩ ساڵ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا کە دەمێك بوە بە رەزامەندی خۆی مارەكرابو بریاربوە لەم هەفەتەیدا بگوازرێتەوە.‏
 
 
وتیشی: ”بەپێی قسەی ‏كەسوكاری ئەوان گومان لە هیچ هۆكارێك ناكەن بوبێتە هۆی خۆخنكاندنی“.‏
 
 
لایەنە پەیوەندیدارەکان دەستیان بەلێکۆڵینەوەکردوە، بەڵام پۆلیس ئامادەی خستەنەڕوی زانیاری نیە. 
 
زۆرترین بینراوەکان