پیاوێکی بەتەمەن هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە لە کچێک دەکات پارەیەکی زۆری لێوەردەگرێت
ھەواڵ
2021/02/11 , بینین : 641
 
* نەوژین
 
 
لەسەر سکاڵای کچیک لە سلێمانی, پۆلیس پیاوێکی تەمەن (٥٥) ساڵی دەستگیرکرد، کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچەکەکردوەو  پێنج ملیۆن دیناری لێوەرگرتوە.  ‏
 
 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، رایگەیاند: تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لەکچێک کردبو ئەگەر بڕێک پارەی پێنەدا، پێشتریش بەھەمان ‏ھۆکار بڕی پێنج ملیۆن دیناری لێسەندبو.‏
 
 
هەر لە راگەیاندراوەکەی پۆلیسدا ئاماژەبەوەکراوە:  تۆمەتبارەکە ناوی  (م، ز، ح لەدایکبوی ١٩٧٥)، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانراوە لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباری ناوبراو ‏بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیوانەوە دەستگیر بکرێت، لەکاتی لێکۆڵینەوەدا تۆمەتبارەکە دانی بەتاوانەکەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەو ‏بەپێی ماددەی (٢) لەیاسای خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوەو لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامە‏‎.‎
 
 
زۆرترین بینراوەکان