دایکی تارا فارس داوایەک ئارستەی مستەفا کازمی دەکات
ھەواڵ
2021/02/11 , بینین : 767
 
* نەوژین
 
 
دایکی مۆدێل تارا فارس، دوای دو ساڵ لە تیرۆرکردنی کچەکەی بێدەنگی شکاند، داوای قەرەبو لە سەرۆک وەزیران دەکات  و دەڵێت: کچەکەم  بوە قوربانی کردەوەیەکی تیرۆریستی‎ ‎‏ ‏چەکدارە نەناسراوەکان.‏
 
 
تارا فارس، لە ساڵی ٢٠١٨ لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی تەقەی لێکراو تیرۆرکرا، هەرئەوکات وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ‏ڕایگەیاند: فیشەک بەر سەر و سینگی کەوتوە گیانی لەدەستداوە.‏
‎ ‎
 
دایکی تارا فارس، لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی شەرقیە نیوزی عێراقی، راگەیاند: "کچەکەم لە کردەوەیەکی تیرۆرستی کوژرا، داوادەکەم سەرۆک وەزیرانی عێراق، قەرەبوی بکاتەوە، کۆتایی بە هێزی چەکداری نەناسراو و میلیشیا بهێنێت".‏
 
 
تارا فارس، لە ساڵی(١٩٩٦)، لەدایک بوە، ساڵی (٢٠١٤)وەک شاجوانی عێراق، دەستنیشانکرا،  کەسایەتیەکی دیاری تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانیی عێراق بو، بە کاری مۆدێل ناوبانگی هەبو،  ‏‏٢٧ی ئەیلولی ٢٠١٨) لە ناوچەی کێمپ سارای بەغدا, لەلایەن چەند چەکدارێکەوە دەسرێژی گولەی لێکراو تیرۆرکرا. ‏
 
زۆرترین بینراوەکان