هەڵەبجە ئەمساڵ خاڵی بوە لە ژن کوشتن
ھەواڵ
2022/11/25 , بینین : 660

 

* نەوژین

وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت: ئەمساڵ هیچ ژنێک لە پارێزگاکە نەکوژراوە و نە بەشداری هیچ تاوانێکی کردوە.

ئەمڕۆ لە پانێڵێکدا کە لە چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی (١٦) رۆژ به‌ره‌نگاربوه‌نه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ ژنان لەلایەن رێکخراوی نوێوە سازکرابو، بەرزان عوسمان، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ئاشکرای کرد: لەمساڵدا هیج ژنێک لە پارێزگای هەڵەبجە نەکوژراوە، هەروەک هیچ ژنێکیش بەشداری هیچ تاوانێکی نەکردوە.

ئەمە لەکاتێکدایە بەپێی ئەو داتایانەی لای نەوژین هەن، لەمساڵدا لە شاری هەڵەبجە ژنێک خۆی سوتاندوە.

زۆرترین بینراوەکان