بریژیت جیرۆ دەبێتە سیازدەهەمین ژنە براوەی خەڵاتی گۆنکۆر
کلتور
2022/11/03 , بینین : 824
 
* نەوژین
 
ژنە ئەدیبی فەرەنسی (بریژیت جیرۆ) خەڵاتی ئەمساڵی گۆنکۆری ئەدەبی بەدەستهێنا، کە یەکێکە لە خەڵاتە ناودارەکانی بواری ئەدەبیات لە فەرەنسا و وڵاتانی فەرەنسی زمان کە ماوەی زیاتر لە ١٢٠ ساڵە پێشکەش دەکرێت.
 
جیرۆ، لەبەرامبەر رۆمانەکەی (بە خێرایی بژی) خەڵاتەکەی پێبەخشرا و دەشبێتە ١٣ـەهەین ژن کە ئەو خەڵاتە دەباتەوە.
 
ئەو لە ساڵی ١٩٦٠ لە جەزائیر هاتوەتە دونیاوە و خاوەنی ١٠ کتێبی چاپکراوە لە بواری کورتەچیرۆک و رۆمان.
 
رۆمانەکەی بریژیت کە بوە براوەی خەڵاتی گۆنکۆری ئەمساڵ، پشت بە روداوێکی راستەقینە دەبەستێت کەبەسەر هاوسەرەکەی دا هاتوە کاتێک لەسەر ماتۆڕسکیل کەتوەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.
زۆرترین بینراوەکان