ژنە کیمیاگەرێک دەبێتە یەکێک لەبراوەکانی خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ
رەنگاڵە
2022/10/05 , بینین : 858
 
* نەوژین
 
ژنە کیمیاگەرێکی ئەمریکی توانی ببێتە یەکێک لە براوەکانی خەڵاتی نۆبڵی ئەمساڵ لە بواری کیمیا دا.
 
ئەمرۆ لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ رایگەیاند: لیژنەکە بریاریداوە خەڵاتی نۆبڵ بۆ کیمیا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بە هاوبەشی بدات بە هەریەک لە: کارۆلین بێرتۆزی، باری شارپلێس و مۆرتن مێلدال.
 
کارۆلین بێرتۆزی، ساڵی ١٩٦٦ لە شاری لێکسینگتۆن لە ئەمریکا لەدایک بوە، خاوەنی برانامەی بەکالۆریۆسی کیمیایە لە زانکۆی هاڤارد، هەروەک خاوەنی چەندین داهێنانیشە لە بوارەکانی کیمیا و بایلۆجی.
 
خەڵاتی نۆبڵی کیمیا، تا کو ئێستا ١١٣ جار بەخشراوە بۆ ١٨٧ زانا، لەم ژمارەیە تەنها حەوت جار بە ژن بەخشراوە.
زۆرترین بینراوەکان