تۆمەتباری کوشتنی ژنەکەی زاخۆ خۆی رادەست کرد
ھەواڵ
2022/04/01 , بینین : 575
 
* نەوژین
 
پۆلیسی زاخۆ بڵاویکردەوە: تۆمەتباری سەرەکی روداوەکەی شەوی رابردو کە کچێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لە ‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل کوژرا، خۆی رادەستی هێزە ئەمنیەکان کردوە.
 
پۆلیسی قه‌زای زاخۆ لە راگەیاندراوێکدا رایگەیاند: شه‌وی رابردو هێزه‌كانی پۆلیس له‌ڕوداوێكی كوشتن له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل ئاگاداركرانه‌وه‌، پاش گه‌یشتنیان بۆ شوێنی روداوه‌كه‌ ده‌ركه‌وت كچێكی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به‌ناوی (چ،س،ش) له‌لایه‌ن ئامۆزایه‌كی خۆیه‌وه‌ به‌ناوی (ن،ع،ش) به‌چه‌كی ده‌مانچه‌ كوژراوه‌.
 
 ئاماژەی بەوەشکرد: راستەوخۆ دوای روداوەکە تۆمەتبارەکە بۆ شوێنێکی نادیار هەڵهاتوە، بەڵام چەند کاتژمێرێک دوای روداوەکە خۆی رادەستی هیزە ئەمنیەکانی قەزاکە کردوە.
 
لە ماوەی سێ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان ١٣ ژن لەلایەن کەسوکاریانەوە کوژراون.
زۆرترین بینراوەکان