باندێکی بازرگانیکردن بە ژنان دەستگیر کرا
ھەواڵ
2022/02/16 , بینین : 652
 
* نەوژین
 
پۆلیسی سۆران دەستگیرکردنی باندێکی بازرگانیکردنی بە ژنان راگەیاند کە لە پێنج کەس پێکدێن و بازرگانیان بە کچێکی خوار تەمەن 18 ساڵیەوە کردوە.
 
پەیجی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سۆران بڵاویکردەوە:‌ باندێكی پێنج كە‌سی ھە‌ڵساون بە‌ بازرگانیكردن بە ئافرەتێکی خوار (18) سـاڵ، لەسەر بڕیاری دادوە‌ری لێکۆڵینە‌وە‌ بە‌پێی مادە‌ی 6 لە‌ یاسای بازرگانیكردن بە‌مرۆڤ دە‌ستگیر کراون.
 
رونیشیدەکاتەوە: تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان دوانیان دانیشتوی سۆران و دوانی تریان دانیشتوی ھەولێر و یەکێکیان دانیشتوی ئاکرێیە، لە لێکۆڵینەوەشدا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و بە بڕیاری دادوەر راگیراون.
 
 
 
زۆرترین بینراوەکان