١٩ ژنە دادوەر دەستبەکار دەبن
ھەواڵ
2022/01/11 , بینین : 629
 
* نەوژین
 
ئەمڕۆ (٢٩) ژنە دادوەر و ئەندامی داواکاری گشتی لە بەردەم سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاساییان خوارد بۆ دەستبەکاربون لە دادگای پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم.
 
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێم، رایگەیاند: (٤٧) دادوه‌ر و(١٢) ئه‌ندامی داواكاری گشتی له‌به‌رده‌م دادوه‌ر عه‌بولجه‌بار عه‌زیز، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان سوێندی یاساییان خوارد.
 
لە کۆی ئەو (٥٩) دادوەرو داواکاری گشتیە ژنان بە (١٩) دادوه‌رو (١٠)ئه‌ندامی داواكاری گشتی له‌ دادگاكانی تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبه‌كار ده‌بن. 
 
زۆرترین بینراوەکان