کەناڵی ئێن ئاڕ تى: کچە پەیامنێرێکمان دەستیگیکرا
ھەواڵ
2021/11/23 , بینین : 1,052
 
* نەوژین
 
کەناڵی ئێن ئاڕ تى رایدەگەیەنێت کچە پەیامنێرێکیان لە کاتی روماڵی کۆچبەران لە سنوری وڵاتانی بیلاڕوسیاو پۆڵندا لە لایەن پۆلیسی بیلاڕوسیاوە دەستگیرکراوە.
 
کەناڵی ئێن ئاڕتی لە بارەی دەستگیرکردنی پەیامنێرەکەیانەوە رایگەیاند: ژیان عەلى ،پەیامنێرى دەزگاکەمان لەکاتى چونى بۆ روماڵى کۆچبەرانى جەنگەڵەکانى سنورى بیلاڕوسیا و پۆڵەندا لەلایەن پۆلیسى بیلاروسیاوە دەستگیرکراوە.
 
هەوەک کەناڵەکە راشیگەیاندوە قسەیان لە گەڵ ژیان عەلى، پەیامنێریانکردوەو وتویەتی: "لەکاتى گەیشتنم بە فڕۆکەخانەى مینسکى بیلاڕوسیا لەلایەن پۆلیسى فڕۆکەخانەکەوە دەستگیرکراوم و دەستیشگیراوە بەسەر سەرجەم کەل و پەلە رۆژنامەنووسییەکانمدا".
زۆرترین بینراوەکان