ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای خانمان: لێرە بەدواوە قۆناغێکی نوێ بۆ خانمانی کوردستان دەستپێدەکات
ھەواڵ
2021/11/03 , بینین : 695
 
* نەوژین
 
ئەنجومەنی وەزیران رەشنوسی پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان پەسەند کرد، ئەمینداری ئەنجومەنەکەش دەڵێت: لێرە بەدواوە قۆناغێکی نوێ لە پاراستن و وەڵامدانەوە و بەهێزکردنی خانمان لە کوردستان دەستپێدەکات.
 
ئەمڕۆ لە دەستپێکی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران رەشنوسی پەیڕەوی ئەنجومەنی باڵای گەشەپێدانی خانمان لە هەرێمی کوردستان، گفتوگۆی لەسەرکرا، دوای لەبەرچاوگرتنی چەند تێبینی و پێشنیارکردنی هەموارکردنی چەند بڕگەیەک، رەشنوسی پەیڕەوەکەی پەسەند کرد.
 
د. خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای خانمان لە بارەی پەسەندکردنی رەشنوسەکەوە رایگەیاند: ئەمە یارمەتی و پشتیوانییە لەپێناو پێشخستنی پرسی خانمان، هەربۆیە لێرە بەدواوە قۆناغێکی نوێ لە پاراستن و وەڵامدانەوە و بەهێزکردنی خانمان لە کوردستان دەستپێدەکات.
 
زۆرترین بینراوەکان