
* نەوژین
لە قەزای رانیە تەرمی ژنێک بە هەڵواسراوی دۆزرایەوە پۆلیسی راپەڕین دەڵێت: "لێکۆڵینەوەمان دەستپێکردوەو کەس و کارەکەی دەڵێن تاوانەکە خۆکوژیە".
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین راگەیاندراوێکی لەسەر تاوانەکە بڵاوکردەو راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی ئافرەتێك بەناوی ( د، ٲ، م ) لە دایکبوی ساڵی (۲۰۰۱) پیشە ژنی ماڵ دانیشتوی گەڕەکی راپەڕین لە قەزای رانیە گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەزاکە.
پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین ئاماژە بەوەدەکات: ئاسەواری پەت بەملیەوە بوە، بە وتەی کەس و کاری ناوبراو لەماڵی خۆیان بە پەت خۆی هەڵواسیوە بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ تاوانەکە کردەوەتەوەو دەستیان بە کۆکردنەوەی زانیاری کردوە بۆ هۆکاری پشت تاوانەکە.
نوێترین
ھەواڵ
زۆرترین بینراوەکان