ژنە رۆژنامەنوسێک بو بەبراوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠٢١
ھەواڵ
2021/10/08 , بینین : 575
 
* نەوژین
 
ژنە رۆژنامەنوسێکی وڵاتی فلیپین توانی بۆ ئەمساڵ ببێتە براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی.
 
ئەمڕۆ لیژنەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی رایگەیاند: لیژنەکە بڕیاریداوە خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠٢١  بداتە ماریا رێسسا و دیمیتری موراتۆڤ لەسەربنەمای کاری رۆژنامەوانی بنکوڵکاری لە بواری ئازادی و پاراستنی ئازادی رادەربڕین لەو دو وڵاتە.
 
ماریا ئەنجەلیتا، ساڵی(١٩٦٣)لە مانیلای پایتەختی فیلیپین لە دایکبوە، لە تەمەنی ١٠ساڵیەوە چوەتە ئەمریکا، جگە لە کاری راگەیاندن نوسەرە و خاوەن دو کتێبە. 
  
بەهۆی راپۆرتە بکۆڵکاریەکانیەوە لەسەر سیستەمی سیاسی و ئازادی رادەربڕين چەند جارێك دەستگیرکراوە.
 

 

زۆرترین بینراوەکان