
٭ نەوژین
دوای بڵاوکردنەوەی چالاکی پەرلەمانتاران لە لایەن سهكۆی چاودێریی ئهنجومهنى نوێنهرانى عێراقی پارێزەرێک رایدەگەیەنێت: پەرلەمان میوان خانەنیە بەڵکو شوێنی یاسادانان و چاودێریە نەوەک دانیشتن.
پارێزەر ڤینا بەکر، لە بارەی راپۆرتەکەو چالاکی پەرلەمانتاران ئاماژەبەوەدەکات: پەرلەمان پێویستی بە ھەمو کەسێکە لە بوارە جیاوازەکان، بەڵام ئەبێ زۆرینەی یاسایی بن، چونکە ئیشی پەرلەمەنتار دانانی یاسا و چاودێری یاساییە، نەک دانیشتن لە ھۆڵی پەرلەمان.
دەشڵێت: مایەیی سەرسوڕمانە پەرلەمانتار هەیە نە هیچ قسەیەکی کردوە نە بەشداری داڕشتنەوەی هیچ یاسایەکی کردوە.
لەم راپۆرتەی نەوژیندا زیاتر لە بارەی چالاکیەکانی ژنانی پەرلەمانتاری خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بزانە.
نوێترین
ھەواڵ
زۆرترین بینراوەکان