ئەمساڵ رانیە و قەڵادزێ خاڵی بوە لە کوشتنی ژن
ھەواڵ
2021/09/30 , بینین : 939

* نەوژین

بە گوێرەی ئامارەکان لە ٨ مانگی ئەمساڵدا هیچ ژنێک لە سنوری ئیدارەی راپەڕین نە کوژراوە، بە وتەی بەڕێوبەری گشتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی لەو ئیدارەیە .

لە دیدارێکدا 'نەوژین' کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە ژنانی تاوتوێکردوە لەگەڵ عەبدوڵڵا بابە رەسوڵ، بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەتان لە ئیدارەی راپەرین.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی کە ئاخۆکوشتنی ژن بە ناوی شەرف لە راپەرێن لە چ ئاستێکدایە عەبدوڵڵا بابە رەسوڵ، دەڵێت:  لەم ساڵدا تاوەکو ئەمڕۆ هیچ کچ و ژنێک لەم دەڤەرە بە ناوی شەرەف یان بە ئەنقەس نەکوژراوە.

هەروەک ئاماژەی بەوەکرد تێڕاونی خەڵک گۆڕاو لە  لە ساڵانی پێشوش ئەم حاڵەتە زۆر کەمبۆتەوە لەم دەڤەرە.

 

زۆرترین بینراوەکان