ژنێک وەک جێگری پارێزگای سلێمانی دەست بەکاربو
ھەواڵ
2021/01/31 , بینین : 679
 
‎* ‎نەوژین
 
 
بۆ یەکەمجار ژنێک لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی، پۆستی جێگری پارێزگار بۆ کاروباری کارگێڕی وەردەگرێت‎.‎
 
 
لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی (لەیلا عومەر عەلی)  بە دەنگی  (27) ئەندام هەڵبژێردرا بۆ پۆستی جێگری پارێزگاری سلێمانی، ئەمڕۆ لە بینای پارێزگار دەست بەکاربو‎.‎
 
 
لەیلا عومەر، دەرچوی کۆلێژی یاسایە پێش دەستبەکاربونی وەک جێگری پارێزگاری سلێمانی، بەرێوەبەری تۆماری خانوبەرەی دوی سلێمانی  بو لە ئێستاشدا لەسەر پشکی یەکێتی ئەو ‏پۆستەی وەرگرتوە‎.‎
 
زۆرترین بینراوەکان