دەستەی خانمانی ناڕازی سلێمانی خۆپیشاندان دژ بەدەسەڵات ئەنجام دەدەن
ھەواڵ
2021/01/11 , بینین : 572
 
* نەوژین
 
دەستەی خانمانی ناڕازی رایدەگەیەنن رۆژی چوارشەمە خۆپیشانی بەرفراوان دژ بە دەسڵات ئەنجام دەدەن.
 
دەستەی خانمانی ناڕازی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: رۆژی  چوارشەمە کاتژمێر١٠ی سەرلەبەیانی خۆپیشاندانێکی  بەرفراوان ئەنجام دەدەین دژی  کەمتەرخەمی دەسەڵات و دواکەوتنی  موچە و یاریکردن بە داهاتوی قوتابیان.
 
دەشڵێن: داوا لەسەرجەم هاوڵاتییان و بەتایبەت ژنان و کچانی شاروشارۆچکەکان دەکەین پشتیوانمانبن و بەشداری بەرفراوان بکەن بۆ بەدەستهێنانی مافە  رەواکانی خۆمان و بەرزکردنەوەی دەنگی ناڕەزایی تا دەسەڵات وەڵام دەداتەوە.
زۆرترین بینراوەکان