
* نەوژین
سەرۆکایەتی شارەوانیەکانی پارێزگای دهۆک، کچێکی مەسیحی وەک سەرۆکی شارەوانی ناحیەی ئیبراهیم خەلیل دەستنیشانکرد.
سەرۆکایەتی شارەوانیەکانی پارێزگای دهۆک، رایگەیاند: خانمە ئەندازیار ماردین حیکەمەت، لە شوێنی نیهاد سەلیم وەک سەرۆکی شارەوانی ناحیەی ئیبراهیم خەلیل دەستبەکاربو.
ئەندازیار ماردین حیکمەت، لە دایکبوی ساڵی ١٩٨٩یە، دانیشتوی قەزای زاخۆیە پێش دەستبەکاربونی وەک سەرۆکی شارەوانی بەرپرسی بەشی ئەندازیاری بوە لە فەرمانگەی هاتوچۆی قەزای زاخۆ.
هاوکات ماردین حیکمەت، لە هەژمارەی تایبەتی خۆی لە تۆڕیی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لەبارەی دەستبەکاربونیەوە نوسیویەتی: هیوادارم پێکەوە بتوانین کاری باش بۆ خەڵکی ئەم دەڤەرەبکەین و ئاستی خزمەتگوزاریەکان بەرزبکەینەوە.
نوێترین
ھەواڵ
زۆرترین بینراوەکان