مافەکانی کارمەندی ئافرەت و هەراسانکردنیان لە شوێنی کار تاوتوێ دەکرێت
ھەواڵ
2020/12/23 , بینین : 1,128

 

* نەوژین

کۆنفراسێک دەربارەی بارودۆخی کرێکار و کارمەندانی ئافرەت لە کەرتی تایبەت و هەراسانکردنیان لە شوێنی کار ئەنجامدرا، بە ئامادەبونی چەندین رێکخراو لایەنی پەیوەندیدارو ئەندامانی لیژەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە ژنان و کاروباری کۆمەڵایەتی لە پەرلەمانی عێراق و کوردستان.

 

رێکخراوی ئاشتی و ئازادی لە شاری هەولێر لەبارەی کۆنفرانسەوەکەیانەوە رایگەیاند: تەوەرێکی سەرەکی کۆنفرانسەکە بریتیبو لە تەقدیمکردنی رێکەوتنامەی ژمارە ١٩٠ ی رێکخراوی کاری نێودەوڵەتی لە لایەن عێراقەوە کە تایبەتە بە رێگریکردن لە توندتیژی و ھەراسانکردن لە شوێنی کار.

 

لە بارەی بەرنامەی کاری کۆنفرانسەکەشەوە دەڵێت: لەرۆژی یەکەم توێژینەوەیەکی تایبەت بەم پرسە کە رێکخراوی ئاشتی و ئازادی ئەنجامی دابو خرایەرو، پاشان شادی نوزاد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و د.عارد حیتۆ، بەرێوبەری گشتی کارو دەستەبەری کۆمەڵایەتی و ناتق ئاکرەیی، راوێژکاری ژوری بازرگانی و دلسۆز زەنگەنە، چالاکوان ڕاو سەرنجی خۆیان لەسەر ئەم بابەتە خستەرو، رۆژی دوەمی کۆنفرانسەکەش تایبەت بوە بە توندوتیژی و ھەراسانکردن لە شوێنی کار لە عێراق.

 

زۆرترین بینراوەکان