كچە كوردێك بوبە ئەندامی پەرلەمانی ئایسلەندا
ھەواڵ
2021/09/26 , بینین : 698
 
 
لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی وڵاتی ئایسلەندا، كچە كوردێك توانی کورسیەکی پەرلەمانی ئەو وڵاتە بەدەستبهێنێت و دەڵێت: ”خێزانەکەم لە ساڵی (١٩٩٣)ەوە لە کوردستانەوە کۆچیان کردوە بۆ ئێرە“.
 
لەنیا تەها کەریم، (لەنیا رون)  تەمەن ٢١ ساڵ، دایكی خەڵكی هەڵەبجەیە و باوكیشی خەڵكی سلێمانییە، لە ئێستادا لە وڵاتی ئایسلەندا دەژین، لەنیا خوێندكاری زانكۆیە، بەمەش بو بە بچوكترین ئەندامی پەرلەمانی ئایسلەندا.
 
لەنیا لە بارەی کوردبونیەوە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان باسیلەوەکرد: ”من لە خێزانێکی کوردم، ماوەی ٢٨ ساڵە خێزانەکەم هاتونەتە ئەم وڵاتە، بەڵام من لە ئایسلەند لە دایکبوم و گەورە بوم“.
 
زۆرترین بینراوەکان