
* نەوژین - سروە حەمە ئەمین
ماوەی سێ ساڵە دەستی بەدروستکردنی تورەکەو جانتای خامکردوە، ئەو دەیەوێت لەو رێگەیەوە بەکارهێنانی نایلۆن کەمبکرێتەوە و دەڵێت: ”دەمەوێت هەم ژینگەی وڵاتەکەم بپارێزم و هەمیش سودم بۆ خۆم و خەڵکیش هەبێت“
کوردستان یاسین، تەمەن ٢٧ساڵ دانیشتوی شاری ھەڵەبجەیە، دەرچوی کۆلێژی زانستی بەشی کۆمپیتەرە لە زانکۆی سلێمانی، ئەو بۆ نەوژین دەڵێت: ھەڵبژاردنی ئەم پیشەیە بیرۆکەی خۆم بو، ھیچ خولێکم نەدیوە لە رێگەی ئینتەرنێتەوە فێری ئەم پیشەیە بوم، بۆیە ئەم ئیشەم هەلبژارد چونکە ویستم شتێک بکەم بۆشاییەک پڕکەمەوە سودی خۆم و خەڵک و ژینگەشی تیابێت، هیوادارم لە کوردستانی بە کارهێنانی تورەکە لە بری نایلۆن ببێتە نەریت“.

تورەکەیەکی دەستکردی کودستان یاسین
” دەمەوێت لە داهاتودا 'مرواری' بکەم بە براندی ئیشەکەم“
تورەکەی خام بە دۆستی ژینگەیە دادەنرێت، زوشیدەبێتەوە و دەتوانی بۆ ماوەی چەندین ساڵ دوبارە بەکار بهێندرێتەوە بۆ پێداویستی رۆژانە.
کوردستان، لە ماڵەوە کارەکەی دەکات و بەشێوەی ئۆنلاین دەیگەیەنێت بە کڕیارەکانی دەڵێت: ”لە ئێستادا بەهۆی منداڵەکانمەوە نامەوێت لە ئەرکی دایکایەتی دورکەومەوە“. بەڵام لە پلانیدا لە داهاتودا مرواری ببێتە براندێکی تایبەت بە کارەکانی و ئیشەکەی فراوان بکات.
ئەو بەشێوەیەک دۆستایەتی ژینگەی لەلا گرنگە کە ئەگەر کەسێک نەتوانێت دەستی بگات بە بەرهەمەکانی خۆی بێ بەرامبەر دەیگەیەنێتە دەستی.
وێنەی بەشێک لە بەرهەمەکانی کوردستان یاسین.
نوێترین
زۆرترین بینراوەکان