
* نەوژین – سروە حەمەئەمین، کوردە ئەحمەد
چالاکوانێکی داکۆکیکار لە مافەکانی ژنان دەڵێت: رێکخراوەکانی ژنان سەدان ژنیان لە کوشتن رزگارکردوە، کەچی لە بەرامبەردا روبەڕوی هێرشی ناڕەواو هەڕەشەبونەتەوە.
ڤیان سابر، چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان بە نەوژینی رایگەیاند: رێکخراوەکانی ژنان رۆڵی خۆیان بینیوە لە کەمکردنەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان لەسەر بنەمای جێندەری، بونیان زۆرگرنگە چونکە خۆیان ژنانی ناو کۆمەڵگاکەن باشتر لە کێشەکانی ژنان تێدەگەن.
ئەو دەشڵێت: ”تا ئیستا دەیان و سەدان ژن و کچ لە ھەرەشەی کوشتن رزگارکراون لەلایەن رێکخراوەکانی ژنانەوە، لە بەرامبەر ئەوەشدا روبەڕوی ھێرشی ناڕەواو ھەڕەشە بونەتەوە، بەڵام ئەمە نەبوە بەھۆکارێک بۆ وازھێنانمان لەو خەباتە پیرۆزە کە داکۆکی کردنە لە قەزێکانی ژنان“.
نوێترین
ھەواڵ
زۆرترین بینراوەکان