
*نەوژین
پرسی یەکسانی جێندەری دەبێتە گفتوگۆی کۆبونەوەی نێوان ئەمیداری ئەنجومەنی باڵای خانمان و بریکاری وەزارەتی داد.
لە کۆبونەوەیی هەریەکە لە د. خانزاد ئهحمهد ئهمینداری گشتی ئهنجومهنی باڵای كاروباری خانمان و شیلان عارف بریکاری وەزارەتی داد، بە پێی راگەیاندراوەکانیان گفتۆگۆیان لە بارەی هەماهەنگی و پێکەوە کارکردنی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم کردوە لەنێوانیشیاندا گەیشتن بە یەکسانی جێندەری لە ئاستی دامەزراوەکاندا.
لەگەڵ ئەوەشدا پرسی پتەوکردنی هەماهەنگی لە نێوان ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان و وەزارەتی داد، کە یەکێکە لە وەزارەتە ئەندامەکانی ئەنجومەن، تاوتوێکراوە، ئەمە لە کاتێکدایە پرسی توندوتیژی و تاوانەکانی کوشتنی ژنان تێیدا دادگاکان بە کەمتەرخەم دەزانرێت لە ئاست ئەو تاوانانەو لە ماوەی رابردو چەند جارێک رێکخراو چالاکوانانی ژن یاداشتیان ئاڕاستەی وەزارەتی داد کردوە بۆ ئەو پرسە.
نوێترین
ھەواڵ
زۆرترین بینراوەکان