لە پێگە گرنگەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بەشداری ژنان لە ١٣٪ کەمترە
ھەواڵ
2021/07/25 , بینین : 740
 
* نه‌وژین
 
ئەمڕۆ ١٢ ساڵ بەسەر دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕاندا تێدەپەڕێت و تا ئێستا  بەشداری ژنانیش لە بزوتنەوەکە کەمترە لە ١٣٪ و لە پێگە گرنگەکانی حزبەکە رۆڵیان لاوازە.
 
رۆژی (٢٥/٧/٢٠٠٩)نەوشیروان مستەفا بزوتنەوەیەکی نوێی بە ناوی 'گۆڕان' راگەیاند کە یەکێک لە بنەما گرنگەکانی حزبەکەی بەوە ناساند گرنگی تایبەت بە رۆڵی بەشداری ژنان لە سیاسەت و حکومەتدا دەدات. 
 
ئەمە لە کاتێکدایە  لەناو بزوتنەوەی گۆڕان لەکۆی ٦٥ ئەندامی جڤاتی گشتی ٩ ژن هەن، کە دەکاتە ١٣٪ى كۆی رێژه‌ى جڤاته‌كه‌، خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەکەش خاڵیە لە ئەندامی ژن.
 
هەروەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆی ٥ ئەندام یەک ژنە ئەندامی هەیەو لە پەرلەمانی کوردستانیشدا لە کۆی ١٢ پەرلەمانتار ٤ ئەندامی ژنە. 
 
زۆرترین بینراوەکان