پزیشکێک دەڵێت کۆمەڵێک میوە ئەگەری توشبون بە شێرپەنجەی مەمک کەمدەکەنەوە
رەنگاڵە
2021/06/05 , بینین : 1,532
 
* نەوژین
 
پزیشكێکی پسپۆڕی ژنان و مناڵ بون رایدەگەیەنێت ئەگەرچی چەندین هۆکاری جیاواز هەیە بۆ توشبون بە شێرپەنجەی مەمک وەک بۆماوەیی و خراپی خوەکانی رۆژانە، بەڵام دەتوانرێت بە سیستمی خۆراک و خواردنی میوە و وەرزشی رۆژانە مەترسییەکانی توشبون بەو نەخۆشییە کەمبکرێتەوە.
 
دکتۆر هودا محێدین،  پزیشکی پسپۆڕی ژنان و مناڵبون ژمارەیەک میوەی دیاری کردوە کە بەهۆی ئەو ترشی (ئیلاجیک، فیتۆستیرۆڵ، لیکۆبین، ریشاڵ و دژە ئۆکسان)نەی تێیاندایە توشبون بە شێرپەنجەی مەمک کەمدەکەنەوە، میوەکانیش بریتین لە (هەنار، تو، قۆخ، گێزەر، پرتەقاڵ).
 
لە رۆژی جیهانی بەرنگاربونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە (٤/٢/٢٠٢١)وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: زیاتر لە سەدا ١٨ توشبوانی شێرپەنجە لەکوردستان شێرپەنجە مەمکە لەو رێژەیە ٥١٪ لە رەگەزی مێن و ٤٨٪ رەگەزی نێرە.
 
زۆرترین بینراوەکان