بانکی نێودەوڵەتی: لەسەر ئاستی جیهان عێراق کەمترین ژنی لەبازاری کاردا هەیە
ھەواڵ
2021/05/26 , بینین : 672
 
*نەوژین
 
بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند: ”بەشداری ژنانی عێراق  لە بازاری کاردا دابەزیوە و لەئێستادا تەنها  ١٥٪ هێزی کاری ناوخۆیی ئەو وڵاتە پێکدەهێنن، ئەوەش نزمترین ئاستی بەشداری ژنانە لەبازاری کاردا لە جیهان“.
 
لە راپۆرتەکەی بانکی جیهانیدا هاتوە بۆ ئەوەی ژنان و کچان بتوانن بێنەبازاری کارەوە پێویست دەکات راهێنان و خولیی فێربونی پیشەییان بۆ دابین بکرێت هەروەها هاوکاریان بکرێت بۆ ئەوەی خوێندن تەواو بکەن، چونکە لە عێراق کەمتر لە 50%ـی کچان خوێندنیان تەواوکردوە.
 
هەروەک لەبارەی ئاستەنگەکانی بەردەم کچان بانکی نێودەوڵەتی ئەوەی خستوەتەڕو، کاتێک ژنان و کچان دەچنەبازاری کارەوە روبەڕوی ژمارەیەک ئاستەنگی دەبنەوە لەوانەش: بەربەستی یاسایی، روانینی کۆمەڵایەتی، هەراسانکردنی سێکسی و پرۆسەی پێکهێنانی هاوسەرگیری.
 
زۆرترین بینراوەکان