
* نەوژین
بە گوێرەی دواین ئاماری وەزارەتی پلان دانانی عێراق رێژەی فەرمانبەرانی ژن و پیاو لە دو وەزارەت گەشتوە بە ئاستی یەکسان.
لە داتاکانی وەزارەتی پلاندانانی عێراقدا هاتوە لە هەریەکە لە وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی رێژەی فەرمابەری ژن و پیاو گەشتوە بە هاوسەنگی رەگەزی بە رێژەی (٥٠٪) بۆ هەرلایەک.
بەمەش حکومەتی عێراق لە کۆی ١٩ وەزارەت ٢ وەزارەتی باڵانسی جێندەری تێدایە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەم رێژە یەکسانیە نەبوەتە هۆکار بۆ وەرگرتنی پۆستی باڵای ناو وەزارەت و بەڕێوبەرەگشتیەکان لەلایەن ژنانەوە.
بە پێی داتاکان هەردو وەزارەت رێژەی پۆستی باڵای ژن تێێدا کەمترە لە (١٠٪)، بەڵام بەراورد بە وەزارەتەکانی دیکە ئاستێکی باشیان بڕیوە لە پرسی یەکسانی جێندەری.
نوێترین
ھەواڵ
زۆرترین بینراوەکان