ئەو ژنانەی لە سلێمانی پەیکەری سەرکەوتنیان پێبەخشرا
رەنگاڵە
2021/03/18 , بینین : 1,117
 
* نەوژین
 
ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان، بۆ ئەمساڵ لە پاریزگاکان پەیکەری رێزلێنان دەکاتە خەڵات بۆ ژنانی سەرکەوت و لەبوارە جیاجیاکاندا، لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی ٦ ژن خەڵات کران.
 
 
خانزاد ئەحمەد، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای کاروباری خانمان لە بارەی رۆلی ژنانی کوردستانی لە بوارە جیاجیاکاندا وتی: ”رۆڵیان بەرز دەنرخێنم“دوپاتی کردەوە ئەنجومەنی باڵای خانمان بەردەوام دەبێت لەسەر بوارەکانی گەشەپێدان و تواناسازی خانمان لەگشت بوارەکاندا.
 
 
لە مەرسیمەکەدا خەڵات بەخشرایە ٦ ژن کە لە بوارە جۆبەجۆرەکان لە پارێزگای سلێمانی رۆڵیان هەبوە، بنەمایی هەڵبژاردنەکەش لەسەر کاریگەری و رۆڵی ژنانە لە کۆمەڵگەدا.
 

 

 

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراوەکان