* نه‌وژین
بۆیه‌كه‌مجار ژنه شاره‌زایه‌كى ته‌كنۆلۆژیا به ئه‌مینداریی گشتى رێكخراوى هاریكاریی دیجیتاڵیی هه‌ڵبژێردرا كه رێكخراوێكى هاوبه‌شى نێوان وڵاتانى: سعودیه، به‌حره‌ین، ئه‌رده‌ن، كوه‌یت و پاكستانه.
دیمه یه‌حیا، 39 ساڵ، ئه‌و ژنه سعودیه‌یه كه به ئه‌میندارى رێكخراوى هاوریكاریی دیجیتاڵی هه‌ڵبژێردرا. ئه‌و كه به‌كالۆریۆسی هه‌یه له زانستى كۆمپیوته‌ردا، له هه‌ردو كه‌رتى تایبه‌ت و گشتى دا كاریكردوه و سه‌ركه‌وتنێكى به‌رچاوى به‌ده‌ستهێناوه.
هه‌روه‌ك له زۆر ده‌زگا و پۆست دا كاریكردوه، له‌وانه: سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى ده‌زگاى "مسك"، سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى یه‌كه‌ى ئاڵوگۆڕی دیجیتاڵی، سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى داهێنان له كۆمپانیای "مایكرۆسۆفت" و سه‌رۆكى خزمه‌تگوزاریی ئه‌لیكترۆنى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه.
هه‌روه‌ك له‌یه‌كێتی و كۆنگره نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى بوارى ته‌كنۆلۆژیا و پرۆگرامكردن و كۆمپیوته‌ردا به‌شدارى كارا و دیار بوه، دامه‌زرێنه‌رى رێكخراوى "ومه‌ن سپارك Woman Spark"ـه كه تایبه‌ته به‌پێگه‌یاندنى ژنان له بوارى ته‌كنۆلۆژیادا له عه‌ره‌بستانى سعودیه.