* نه‌وژین
پزیشكێكى ده‌رونى ئاشكراى ده‌كات كه رێژه‌ى توندوتیژی له كۆمه‌ڵگا زۆره، به‌ڵام كه‌مێكى تۆمار ده‌كرێت، ده‌شڵێت: زۆرینه‌ى حاڵه‌ته‌كانى خۆكوشتنى ژنان پاڵنه‌رى توندوتیژیی هه‌یه.
د. محه‌مه‌د قادر خۆشناو، پزیشكی ده‌رونى، له بابه‌تێكدا له هه‌ژمارى خۆی له فه‌یسبوك، ده‌ڵێت: "توندوتیژی دژی ئافرەتان لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە لەکۆمەڵگا، بەڵام بەشێکی زۆر کەمیان ریپۆرت دەکرێن، سەرەڕای ئەوەش فشاری دەرونی زۆرجار لەکاتی ڕیپۆرتکردندا دەرناکەوێت و ئاسان نیە بەڵگەی بەرجەستەی بۆ کۆبکرێتەوە".
ئه‌و پزیشكه پێیوایه ئەگەر توێژینەوەیەکی بێلایەن و ورد لێرە بکرێت، "راستی سەرسوڕهێنەر" دەردەکەوێت.
به‌پێى ئاماره‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى گشتى به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى توندوتیژی دژ به ژنان و خێزان له وه‌زاره‌تى ناوخۆ، له ماوه‌ى 10 ساڵی رابردودا 573 حاڵه‌تى خۆكوشتن و 1136 حاڵه‌تى خۆسوتاندن تۆماركراوه.
به‌وته‌ى د. محه‌مه‌د قادر خۆشناو، ته‌نانه‌ت حاڵه‌ته‌كانى خۆكوشتن و خۆسوتاندنیش، پاڵنه‌رى توندوتیژی هه‌یه، له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: بەدەگمەن حاڵەتەکانی خۆکوشتنی ژنان و ژنکوشتن هەیە کە هۆکارەکەی توندوتیژی جەستەیی یان فشاری دەرونی نەبێت.
له‌م سۆنگه‌یه‌شه‌وه پێیوایه كه نەک دو هەفتە، به‌ڵكو هەمو رۆژێکیش بۆ روبەڕوبوونەوەی توندوتیژی تەرخان بکرێت، هێشتا پلانی ورد و درێژخایەن پێویستە بۆ باشترکردنی ئامارەکان.