* نەوژین
(سۆلێنا ئێڤی) بۆ بەسەربردی سزای زیندانیکردنەکەی خۆی رادەستی پۆلیس کردو دەست بە جێبەجێ کردنی حوکمەکەی کرد.
بەهار مونزیر، بەڕێوبەری رێكخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان (PDO)، کە دوێنێ لەبەردەم دادگای دھۆک ئامادەبون بۆ داکۆکی لە سۆلینا، بە نەوژینی راگەیاند: دوێنێ تاوەکو کاتژمێر ١١:٣٠ بەیانی لەبەردەم دادگا وەستابوین چاوەڕێی خۆڕادەستکردنی سۆلینا بوین بە دادگا، بەڵام لە بنکەی پۆلیس دەستبەسەرکرا و رادەستی زینداکرا، چونکە سزاکەی لە دادگای تیاهەڵچونەوەوە بۆ دەرکرابو.
باسی لەوەکرد: ئەوان بۆ فشاری زیاتر لەسەر رێگر لە هەراسان و گێچەڵی سێکسی لەبەردەم دادگای دهۆک وەستاونەتەوە، روداوەکە هەرشتێکی دیکەبێت هەراسان و گێچەڵبونی هەیە و دەبێت یاسا لەو روەوە رۆڵی خۆی هەبێت..
لە رێکەوتی (
١٩/٢٠/٢٠٢٠) کچە چالاکوان و راگهیاندكار (سۆلینا ئێڤێ)، لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند کەوا پاش ئەوەی دو ساڵ پێشتر لەلایەن بەڕێوبەری رێکخراوێکی تایبەت بە ژنان له دهۆك گێچەڵی سێكسیم پێكراوە، کەچی دادگا سزای ٦ مانگ زیندانی بەسەر مندا سەپاندوە.
لایخۆشیەوە ئهو كهسهى كه تۆمهتبارى كردوه به هێرشكردنه سهرى، له دیدارێكى نهوژین دا ئهو تۆمهتانه رهد دهكاتهوه و دهڵێت سۆلینا و كچ و كوڕێكى تر له ناو ئۆفیسهكهى له شاری دهۆك پهلاماریان داوه داوای پارەیان لێکردوە و لێیان داوه و كهرهستهكانیان دزیوه.