* نەوژین
پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت لە قەزا کەلار سێ برا ھەستاون بە کوشتنی خوشکێکیان لە رێگەی ھەڵواسینەوە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، موقەدەم: عەلی جەمال، لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردوە: دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی هەینی (20\11\ 2020) ئاگادارکراینەوە لەبونی تەرمێک لەگەڕەکی شارەوانی دوی قەزای کەلار، دەستبەجێ مەفرەزەکانمان چونە شوێنی ناوبراو و دەرکەوت ئافرەتێک بەناوی (م - ا - م ) لەدایکبوی 1994 لەماڵەکەی خۆیدا هەڵواسراوە و گیانی لەدەستداوە.
رونیشیکردەوە: دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە و توێکاری، توانیان چوار تۆمەتبار دەستگیربکەن کە سێ کەسیان برای کوژراوەکەن دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباراندا دانیان نابەتاوانەکەدا.
ئاماژەی بەوەشدا کە بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە ئەو تاوانەیان ئەنجامداوە و لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 406 تۆمەتباران بەندکراون.