* نه‌وژین
سبەی لە بەردەم دادگای دهۆک بە دروشمی "نا بۆ هەراسان و گێچەڵی سێکسی"، رێکخراوەکانی ژنان و چالاکوانان گرد دەبنەوە.
بەهار مونزیر، بەڕێوبەری رێکخراوی خەڵک بۆ گەشەپێدان (PDO)، بە نەوژینی راگەیاند: سبەینێ (٢٢/١١/٢٠٢٠) کاتژمێر (٨:٣٠)ى بەیانی لەگەڵ (سۆلینا ئێڤێ) دەبین لەکاتی خۆڕادەستکردنی بە دادگای دهۆک، دەمانەوێت دوا بڕیاری دادگا بزانین لەو بارەیەوە و پشتیوانی خۆمان بۆ سۆلینا دەربڕین.
راشیگەیاند: بیری حکومەت دەهێنینەوە کە دەبێت کاری زیاتر لەسەر ناساندنی یاساکانی تایبەت بە هەراسانکردنی سێکسی کچان و ژنان بکات و هەوڵ بۆ نوسینەوەی یاسایەک بدات بە ئاسانی قوربانیەکانی دەستدرێژی دەستیان پێبگات و تاوانباران سزای خۆیان وەربگرن، چونکە ئەم حاڵەتانە زۆرە لە شوێنە تاریکەکان، بەڵام کپ دەکرێت.
لە رێکەوتی(١٩/٢٠/٢٠٢٠) کچە چالاکوان و راگه‌یاندكار (سۆلینا ئێڤێ)، لە پەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک رایگەیاند کەوا لەلایەن بەڕێوبەری رێکخراوێکی تایبەت بە ژنان له دهۆك گێچەڵی سێكسیم پێكراوە، کەچی ئه‌و له دادگا سكاڵاى له‌سه‌ر تۆماركردم و دادگاش سزای ٦ ساڵ زیندانی بەسەر مندا سەپاندوە، ئه‌گه‌رچی ئه‌و كه‌سه‌ى كه تۆمه‌تبارى كردوه به هێرشكردنه سه‌رى، له دیدارێكى نه‌وژین دا ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌د ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت سۆلینا و كچ و كوڕێكى تر له ناو ئۆفیسه‌كه‌ى له شاری دهۆك په‌لاماریان داوه و لێیان داوه و كه‌ره‌سته‌كانیان دزیوه.
سۆلینا هاوكات هه‌ر له په‌ڕه‌ى خۆی له فه‌یسبوك، داواى پشتیوانى له هاوڵاتیان و چالاكوانان كرد، به‌دواى ئه‌مه‌شدا ژماره‌یه‌ك چالاكوان و هاوڵاتی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پشتیوانى خۆیان بۆ ئه‌و كچه ده‌ربڕى و هاشتاگێكیان بۆ پاڵپشتى ئه‌و بڵاوكرده‌وه.