* نه‌وژین
سه‌رچاوه رۆژنامه‌وانیه‌كان ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن كه كچه كوردێكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان، له‌نێو تیمی حكومیی جۆ بایدنی سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكادایه.
میهرسا براده‌ران، ئه‌و ژنه كورده‌یه كه پسپۆڕی یاسایی بواری دارایی و بانكه و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت له كابینه‌ى داهاتوى حكومه‌تى ئه‌مریكا، رۆڵی به‌رچاوى هه‌بێت.
میهرسا، پێشتریش وه‌كو شاره‌زا "خبیر" له ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكا كاریكردوه.
له‌ساڵی 1978 له شاری ورمێ له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له‌دایكبوه و له هه‌شتاكان دا له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى دا بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان كۆچیان كردوه.
میهرسا براده‌ران، دكتۆرای له یاسادا هه‌یه به‌تایبه‌تى له بوارى دارایی و بانك دا و له‌و بواره‌شدا خاوه‌نى چه‌ند كتێبێكه كه پێشوازیه‌كى باشیان لێكراوه، هه‌روه‌ك وانه‌بێژ بوه له زانكۆی كالیفۆرنیا.
له‌ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد ترامپ دا، چه‌ند جارێك میهرسا ره‌خنه‌ى له سیاسه‌ته‌كانى ئه‌و گرتوه، به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندی هه‌بو به زیادكردنى كۆتوبه‌ندى سه‌ر گه‌شتكردنى هاوڵاتیانى وڵاتانى دیكه بۆ ئه‌مریكا.