* نه‌وژین
نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت ژنان له پۆسته باڵاكانى عێراق دورده‌خرێنه‌وه و داواى به‌شداریی كارایان ده‌كات.
جینین بلاسخارت، له لێدوانێكیدا كه
پێگه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بڵاویكردوه‌ته‌وه، ره‌خنه‌ى له دورخستنه‌وه‌ى ژنان گرت له كارى سیاسی دا له عێراق.
له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: ئه‌وان (پیاوان) ژنان له پۆسته باڵاكان و هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه گرنگه‌كان و دانوستانه‌كان دورده‌خه‌نه‌وه.
پێیشیوایه ژنان له عێراق پێویسته هاوشانى پیاوان له بوارى سیاسی دا ده‌ستبه‌كار بن، له‌وباره‌وه ده‌ڵێت: پێویسته له‌م روه‌وه له‌گه‌ڵ پیاواندا راشكاو بین.
ئه‌گه‌رچی رێژه‌یه‌ك بۆ به‌شداریی ژنان له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌ستنیشان كراوه كه به كۆتا ناوده‌برێت و بریتیه له 25%ى كورسیه‌كانى پارله‌مان، به‌ڵام هێشتا به‌شداریی ژنان له كایه‌ى سیاسی دا به روكه‌ش و ناكارا ده‌زانرێت.