ئەستێرەیەکی دەرسیمی لە ئاسمانی کولتوری ئەڵمانی دا

2020/11/18    884 جار بینراوە
 
* نه‌وژین
 
نوسەر و هونەرمەندی ئەڵمان، جەمیلە شاهین، ساڵی 1990 لە شاری ڤیسبادنی ئەڵمانیا لە دایک و باوکێکی کوردی دەرسیمی لە دایکبوە.
 
ئەو لە کۆلێژی سانت مارتین لە لەندەن و لە زانکۆی هونەرەکان لە بەرلین هونەری ڤیژوالی خوێندوە.
لە چەند رۆژنامەیەکی ئەڵمانیدا وتار و بابەت لەسەر هونەر و ئەدەبیات دەنوسێت و هاوکات چەند پرۆژەیەکی کولتوری بەڕێوە دەبات.
 
جەمیلە شاهین، ساڵی 2019 یەکەم رۆمانی خۆی بە ناوی "تاکسی" بڵاوکردەوە، کە لە ماوەیەکی کەمدا لە ناوەندە ئەدەبییەکانی ئەڵمانی زماندا دەنگدانەوەیەکی زۆری هەبو. 
 
 
ئەمساڵیش بە بڵاوکردنەوەی رۆمانی "هەمو سەگەکان دەتۆپن"، سەرنجی رەخنەگران و ناوەندە ئەدەبییەکانی بۆ سەر خۆی راکیشا.
 
ئه‌و كه‌ هیچ کام لە کتێبەکانی تائێستا وه‌رنه‌گێڕدراون بۆ کوردی، ساڵی 2019 خەڵاتی (Ars-viva) بۆ هونەری ڤیژوال و ساڵی 2020 خەڵاتی (Alfred-Döblin-Medaille)ی لە پای رۆمانی "تاکسی" بەدەست هێناوە.
 
 
* له‌ هه‌ژمارى نوسه‌ر و وه‌رگێڕ (به‌كر شوانى) وه‌رگیراوه‌.
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,357,363     ژمارەی میوان 758

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە