* نه‌وژین
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت جۆ بایدن كاندیدی سه‌ركه‌وتوى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكایه‌تى ئه‌مریكا، له هه‌نگاوێكى مێژویی بنێت، ئه‌ویش به دیارییكردنى ژنێك بۆ پۆستى وه‌زیری به‌رگرى وڵاته‌كه‌ى.
سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانى ئه‌مریكا، چه‌ند رۆژێكه به چڕی باس له‌و هه‌نگاوه چاوه‌ڕوانكراوه ده‌كه‌ن كه پێده‌چێت بایدن بیگرێته‌به‌ر، ئه‌ویش به دیارییكردنى (میشێل فلۆرنۆى) بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رپه‌رشتى كه‌تیبه‌ى پنتاگۆن بكات، به‌مه‌ش ده‌بێته یه‌كه‌م ژن له مێژوى ئه‌و وڵاته‌دا، كه ئه‌و پۆسته هه‌ستیاره‌ى ئه‌مریكاى به‌ده‌سته‌وه ده‌بێت.
میشێل به‌وه‌ناسراوه كه له‌روى سیاسیه‌وه میانڕه‌وه و خاوه‌ن ئه‌زمونیشه له وه‌زاره‌تى به‌رگرى، به‌وپێیه‌ى پێشتر كاری كردوه له‌و وه‌زاره‌ته‌دا و پله‌ى هه‌بوه.
دیاریكردنیشى پاش دۆخێكى ناجێگر دێت له‌و وه‌زاره‌ته له كابینه‌ى ترامپ كه تا ئێستا 5 وه‌زیری به‌خۆیه‌وه دیوه، دواهه‌مینیان مایك ئه‌سپه‌ر بو كه دوشه‌مه‌ى رابردو له‌كارخرا.
بۆیه له‌گه‌ڵ ده‌ستنیشانكردنى فلۆرنۆى، روبه‌ڕوى ژماره‌یه‌ك دۆسیه ده‌بێته‌وه، له‌وانه: كه‌مكردنه‌وه‌ى بودجه‌ى پنتاگۆن و ئه‌گه‌رى به‌شدارییكردنى سوپای ئه‌مریكا له پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى پێكوته‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا.
دیموكراته‌كان له‌مێژه ده‌یانه‌وێت ژنێك له پۆستى وه‌زیری به‌رگرى دا جێگیر بكه‌ن، خودى فلۆرنۆى پاڵێوراوێكى به‌هێز بو بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌كه ئه‌گه‌ر هیلاری كلینتۆن كێبڕكێى سه‌رۆكایه‌تى پێش چوار ساڵ له ترامپ ببردایه‌ته‌وه. هه‌ربۆیه كه سه‌ركه‌وتنى دیموكراته‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه راگه‌یه‌نرا، راسته‌وخۆ ناوى ئه‌و هاته‌وه ناوان.
فلۆرنۆى، 59 ساڵ، له نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابرده‌وه‌وه له پنتاگۆن كاریكردوه، دواین پۆست له سه‌رده‌مى ئیداره‌ى ئۆباما له 2012-2019 وه‌ریگرت كه بریاری سیاسی وه‌زیر بوه، به‌وه‌ش ناسراوه كه لایه‌نگرى سیاسیه‌تى هاوكاری سه‌ربازیی به‌هێزه له‌گه‌ڵ وڵاتانى دیكه.
له‌باره‌ى هه‌ڵوێسته‌كانیشه‌وه، ئه‌وا فلۆرنۆى پێیوایه چین گرنگترین ئه‌و ئالنگارییانه‌یه كه روبه‌ڕوى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ده‌بێته‌وه. هه‌روه‌ك له حوزه‌یرانى رابردو هۆشدارى داب‌و له‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان باڵاده‌ستى خۆی له ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازیی دا له‌به‌رامبه‌ر كێبڕكێكاره‌كانى دا له نمونه‌ى چین له‌ده‌ست ده‌دات، پێیشیوابو كه پێویسته ئه‌م بابه‌ته له سه‌روى گرنگیپێدانه‌كانى پنتاگۆنه‌وه بێت.
هه‌روه‌ك له بۆنه‌یه‌كى تردا هۆشداریی داب‌و له به‌جێهێشتنى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌ڵكو داواى بون و مانه‌وه‌ى هێزه‌كانیانى له‌و ناوچه‌یه كردبو به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام.
له‌باره‌ى ئێرانیشه‌وه، پێیوایه ده‌بێت سیاسه‌تێكى نوێ بگیرێته‌به‌ر بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ى ئه‌و وڵاته، كه دوربێت له‌و سیاسه‌ته‌ى كه به‌رده‌وام ده‌گیرێته‌به‌ر و خۆی له ناردنى هێزی زیاتر بۆ كه‌نداو ده‌بینێته‌وه.
بایدن بۆ پۆستى وه‌زاره‌تى به‌رگرى، ژماره‌یه‌ك به‌ربژێری له‌به‌رده‌سته، به‌ڵام به‌پشت به‌ستن به‌و به‌ڵێنه‌ى كه دابوى به‌وه‌ى فره‌یی ئه‌مریكا له كابینه‌كه‌ى دا ره‌نگبداته‌وه، زۆرینه‌ى ئاماژه‌كان بۆ دیارییكردنى فلۆرنۆى ده‌چن.
چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له‌كاتى ده‌ستنیشانكردنى دا، له‌لایه‌ن كۆماریه‌كانیشه‌وه هاوشان له‌گه‌ڵ دیموكراته‌كان، له ئه‌نجومه‌نى پیران ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر بدرێت.