* نهوژین
سەرپیل ئاتیس، کچە کوردی دانیشتوی هۆڵهندا، لەسەر لیستی پارتی چەپی سەوز، خۆی هەڵبژاردوە بۆ پەرلەمانی ئەو وڵاتە.
سەرپیل ئاتیس، لە 26/12/1977 لە باکوری کوردستان لە دایکبوە، ئەندامی شارەوانی دەنهاخ لە هۆڵەندا، ئێستا کاندیدی لیستی پارتی چەپی سەوزە لە هۆڵهندا بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢١ کە لە مانگی ئازاری ئەو ساڵەدا بەڕێوە دەچیت.
هاوکات یەکێکە لەو ئەندام شارەوانیانەی دەنهاخ کە زۆرترین شەڕی لەمەیدانی سیاسیدا لەسەر کەیسی کورد لەنێو کۆمەڵگەی هۆڵەندی کردوە. ئهو هەوڵەکانی بۆ باشکردنی ژیانی پەنابەرانە، وەک: دابینکردنی شوێنی نیشتەجێبون و باشکردنی گوزەرانیان لەگەڵ باشکردنی بارودۆخی خوێندن لە ناو کەمپەکانی وڵاتی هۆڵهندا.
سەرپیل، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک پۆستێکی کردوە سەبارەت بە ژمارەی کاندیدیەکەی کە ئێستا ژمارە (٢٤)ـە، دەڵێت: ئەگەر زۆرترین لایک و شەیری پۆستەکم بکرێت، حزبەکەم کاندید بونم دەهێنێتە ژمارە(١٤) بەمەش شانسی بون بە ئەندامی پەرلەمانم زیاتر دەبیت.
كلیك لهم
لینكه بكه بۆ دهنگدان به سەرپیل.