* نه‌وژین
ژنه كرێكارێكى به ره‌گه‌ز نه‌یجیری، باس له‌وه‌ده‌كات له ماوه‌ى كاركردنى دا له عێراق وه‌كو خزمه‌تكاری ماڵان، روبه‌ڕوى گێچه‌ڵپێكردن و ده‌ستدرێژیی بوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك فێڵی لێكراوه له‌وه‌ى له بری دوبه‌ى، هێنراوه‌ته عێراق.
كۆسارات ئۆكۆنادى، 20 ساڵ، ئه‌و ژنه به ره‌گه‌زی نه‌یجیرییه‌یه، له دیدارێكى له‌گه‌ڵ پێگه‌ى "
saharareporters" باس له‌وه ده‌كات بۆ كرێكارى وه‌كو خزمه‌تكاری ماڵان له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كه‌وه له وڵاته‌كه‌ى خۆی هێنراوه، به‌وه‌ى كه بۆ دوبه‌ى ده‌برێت، به‌ڵام دواتر براوه‌ته عێراق كه هه‌ر نه‌یزانیوه كوێیه و چیه.
له عێراق له چوار ماڵ دا كاریكردوه، تیایدا كه‌سانێك ویستویانه ده‌ستدرێژیی بكه‌نه سه‌ر و ده‌ست له جه‌سته و سنگی بده‌ن.
وتی: له ماڵی یه‌كه‌مدا ژنێكى تازه مناڵبو هه‌بو كه نه‌مده‌زانى چۆن مناڵه‌كه‌ى بۆ به‌خێو بكه‌م و ئه‌زمونم نه‌بو، بۆیه ده‌ركرام، له ماڵی دوه‌م دا جارێك له مناڵێكیان توڕه بوم كه خه‌ریكبو ئامێری ته‌له‌فزیۆنه‌كه بشكێنێت، به‌وهۆیه‌وه ده‌ركرام.
پاش ئه‌وه گوازراوه‌ته‌وه بۆ ماڵی سێیه‌م، كه به‌وته‌ى خۆی له‌وێوه گێچه‌ڵپێكردن و ده‌ستدرێژیه‌كان ده‌ستیان پێكردوه، هه‌ربۆیه په‌ناى بردوه‌ته به‌ر پۆلیس و ئه‌وانیش گه‌ڕاندویانه‌ته‌وه بۆ نوسینگه‌كه‌ى كه تایبه‌ته به دابینكردنى خزمه‌تكارى بیانی.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕو كه‌له ماڵی چواره‌م دا، هه‌مدیس روبه‌ڕوى گێچه‌ڵپێكردنى سێكسی بوه‌ته‌وه ئه‌مجاره له‌لایه‌ن كوڕێكى خاوه‌ن ماڵه‌كه‌وه، تا ناچار بوه ئه‌و گێچه‌ڵپێكردنه به مۆبایله‌كه‌ى تۆمار بكات بۆ ئه‌وه‌ى كوڕه‌كه وازی لێبێنێت.
باسی له‌وه‌شكرد چه‌ندین جار به نوسینگه‌كه‌ى وتوه كه ماندو بوه و ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ى خۆی، به‌ڵام ئه‌وان لێیان داوه و مۆبایله‌كه‌یان لێ سه‌ندوه.
پاش ئه‌وه په‌یوه‌ندی كردوه به ده‌زگاى "Hopes Haven"، كه ده‌زگایه‌كى ناحكومیه و به‌دواداچون بۆ دۆسیه‌ى ئه‌و ژنانه ده‌كات كه بازرگانیان پێوه ده‌كرێت، ئه‌وان هاوكاریان كردوه به‌مه‌به‌ستى گه‌ڕانه‌وه‌ى بۆ نه‌یجیریا.
وتیشی: هه‌رچی پاره هه‌یه كه له سێ مانگى رابردودا به‌ده‌ستمهێنا، له كڕینی بلیتی فڕۆكه بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌م خه‌رجم كرد.