* نهوژین
"هەنار"ی گەردەلول دوای چەند ساڵێک دابڕان لە چاوی بینەرەکانی دەردەکەوێتەوە دەڵێت: بڕیاری گۆڕینی ژیانم داوەو هیچ کارێکی هونەری لە بەرنامەمدا نیە.
دێرین عومەر، كاراكتهرى هەنار له زنجیره دراماى گهردهلول، لە چاوپێکەنێکی بەرنامەی ET بە کوردی لە کەناڵی کوردسات، ئەوەی ئاشکراکرد کە ماوەی پێنج ساڵە روی کردوهتە وڵاتی ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێیە.
وتیشی: لەبەرەوەی ژیانێکی ترم هەڵبژارد لەگەڵ هاوسەر و مناڵەکەم ئێستا هیچ کارێکی هونەری لە بەرنامەمدا نیە و وەک هەر تاکێکیتر کە دێتە دەرهوەی وڵات سەرقاڵی خوێندی زمانم.
دێرین عومەر، لە زنجیرە درامای گەردەلول له كاراكتهرى هەنار رۆڵێكى سەرەکی بینی و بەو ناوەشەوە لەلای بینەرانی دراماکە ناسرا.