ژنانى عێراق له‌ نیوه‌ زیاترن

2020/11/08    687 جار بینراوە
 
* نه‌وژین
 
یونامی رایدەگەیەنێت: رێژەی ژنان لە عێراق نیوەی دانیشتوانی تێپەڕاندوە، بەڵام بەشداریان لە کۆمەڵگە بەگوێرەی ژمارەیان زۆر لاوازە و دۆخەکەیان مایەی نیگەرانیە.
 
نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی)، لە بارەی رێژەی دانیشتوان لە عێراق، ئەوەی خستۆتەڕو: ژن له‌ عێراق زیاتر له‌ نیوه‌ی دانیشتوان پێكده‌هێنێت کە(٥٧٪)ـە، به‌ڵام ‌ دۆخی ژنان له‌م وڵاته‌ هێشتاش هه‌ر مایه‌ی نیگه‌رانییه‌.
 
ئاماژەیان بەوەشکردوە: سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و حكومه‌تی عێراق و رێكخراوه‌ ناحكومییه‌كانیش، هێشتا په‌راوێزخستنی ژنان له‌ چه‌ندان بواری كۆمه‌ڵگه‌دا مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌.
 
 
 


Newjin.net - 2024
ژمارەی سەردان 1,359,836     ژمارەی میوان 2022

دروستکراوە لەلایەن کۆمپانیای (کۆدتێك)ەوە