* نه‌وژین - فرانس پرێس
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێرانى ژنه پارێزه‌ر و چالاكى بوارى مافه‌كانى مرۆڤ (نه‌سرین ستوده) به كاتیی ئازاد ده‌كات، پاش ئه‌وه‌ى له ساڵی 2018ـه‌وه راگیرا بو.
به‌پێی وێبسایتی فه‌رمی تایبه‌ت به ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ئێران، ستوده كه سزاى 12 ساڵ زیندانیكردنى به‌سه‌ردا دراوه، بڕیار دراوه به‌شێوه‌یه‌كى كاتی ئازاد بكرێت به هۆی خراپی دۆخی ته‌ندروستیه‌وه.
ناوبراو له ساڵی 2018 و له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارتنى ئێرانه‌وه راگیرا و ساڵی پاریش بڕیاری سزادانى ده‌ركرا به به‌ندكردن، له‌به‌رامبه‌ر ره‌خنه‌كانى له یاسای به‌زۆر سه‌پاندنى حیجاب به‌سه‌ر ژنان دا.
ئه‌و له ساڵی 2012 دا له‌لایه‌ن یه‌كێتى ئه‌وروپاوه خه‌ڵاتى ساخارۆف-ی پێبه‌خشرا، له پای داكۆكیكردنى له مافه‌كانى مرۆڤ له ئێران.
له مانگى ئابی ئه‌مساڵیش دا له زیندان ده‌ستى دایه مانگرتن بۆ داواكردنى باشكردنى دۆخی زیندانیانى سیاسی له ئێران، به دواى ئه‌وه‌شدا و له مانگى ئۆكتۆبه‌ر دا له زیندانى ئه‌ڤینه‌وه بۆ زیندانى قرچك له رۆژهه‌ڵاتى تارانى پایته‌خت گوازرایه‌وه و دۆخی ته‌ندروستیشی به‌ره‌و خراپ بون ده‌ڕۆشت.